١٣ ئەیلوول ٢٠٢٦ - ٢١:٣١
Source: Mehrnews
دوایین زانیاری لەسەر سنوورەکانی ئێران؛ دور سنووری لای عێراق داخراون

دوایین دۆخی هاتوچۆی موسافیر و گواستنەوە و گەیاندنی کەلوپەل لە سنوورە وشکانییەکانی پارێزگا جیاجیاکانی وڵات لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە.

 بەدواداچوونەکانی ئاژانسی مێهر لە چالاکییە سنوورییەکان دەریدەخەن کە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە سنوورەکان لە باشووری ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای وڵات ڕووبەڕووی سنووردارکردنی تێپەڕبوونی موسافیر و کەلوپەل بوونەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاتوچۆ لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژئاوای وڵات وەک هەمیشە بەردەوامە و گواستنەوەی کەلوپەل و تێپەڕینی موسافیر لە بارودۆخی ئاساییدا بەردەوامە.

جێگری ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسای پارێزگای خوزستان ڕایگەیاند: هاتنی موسافیری نوێ بۆ سنوورەکانی شەلەمچە و چەزابە، هەروەها هاتنە ژوورەوە و دەرچوونی کاڵا لەو سنوورانە، تا ئێستا قەدەغەیە.

حەیاتی ڕاشیگەیاند: هاتوچۆ لەم دوو سنوورە تەنیا بە مەبەستی پەڕینەوەی ئەو کەسانە دەکرێت کە پێشتر لە پشت سنوورەوە بوون و هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخی سنوورەکان دواتر ڕادەگەیەنرێت.

لە هەواڵەکاندا هاتووە: هاتووچۆ لە پێنج سنووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سەرەڕای زیادبوونی قەبارەی هاتوچۆ بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت و پڕۆسەی ترانزێت لە تێرمیناڵە سنوورییەکانی پارێزگاکە بەبێ پەککەوتن و وەستانی درێژخایەن بەرەوپێش دەچێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha